ئێرۆن مان یەکێکە لە گەورەترین کاراکتەرەکانی مارڤێل لە هەموو کاتێکدا دەستپێکێکی جوان بوو بۆ جیهانی سینەمایی مارڤێل و دەستپێکی گەشتێکی گەورەی یازدە ساڵە بوو ڕۆبەرت داونی جونیەر وەک تۆنی ستارک یەکێک بوو لە گەورەترین و لەبیرنەکراوترین ئەداکردنەکان لە جیهانی سینەمایی مارڤێل فیلمەکە بەڕاستی خۆش و چێژبەخش بوو لەگەڵ کاردانەوەیەکی زۆر باش و شەڕە باشەکان چیرۆکێکی بەهێز و دەستپێکێکی بەهێز بۆ جیهانی سینەمایی مارڤێل
ماوەیەکی کورت بەڵام بیرهاتنەوەی چەندین یادگاری
تایبەت چی پەیامێکی جوان بۆ ئەم جیهانەی ئێستا یادگاری منداڵی بوو پێنج بەشی باش و ناوازە
تایبەت باسی پابلۆ ئێسکۆبار و ئەکتەری سەرەکی بڕاین کرەینستن تایبەت
ئەنیمەیشنێکی باشە رەیتینگی بەرز دوو خەڵاتی ئۆسکار
فیلمێکی مامناوەندە بۆ من راستە رەیتینگی بەرزە بەڵام لەوانەیە گونجاوتر بێت بۆ ئەوانەی حەزیان بەم چەشنەیە
تایبەت ئەم فیلمە بوە سەدهەمین فیلم کە بینیبێتم بەڕاستی شایەنی ئەو چوار ئۆسکارەیە کە بردویەتی ناوازە ڕۆڵگێرانەکان لە لوتکەدان
تایبەت فیلمێکی باش خەڵات دەبات لە ئۆسکار بێگوومان
هەتا فیلمەکە تەواونەبوو نەمزانی لە بەرهەمی هەمان دەرهێنەری نەو کەنتری فۆر ئۆڵد مێنە کە باشترین فیلمە لە لام ئەم فیلمە لە دیمەنێک وای کرد بیرم بۆ ئەو فیلمە بچێتەوە دیمەنە هاوشێوەی زۆربوو لەگەل نەو کەنتری فۆر ئۆڵد مێن هەستم کرد پێش تەواوبوونی فیلمەکە کە هەمان دەرهێنەر بێت وە ڕێک واشبوو کە فیلمەکە تەواوبوو یەکەم شت نوسرا جۆڵ کۆون و ئیسان کۆون بوو تایبەت هاوشێوەی فیلمە شازەکەی خاڤێر باردێم بیگومان هێندەی نەو کەنتری فۆر ئۆڵد مێن نایاب نیە بەڵام ئەمیش ڕێک ئەوە تاکە جیاوازی ئەوەیە لێرە کەشوهەوای بەفراوییە لەویتر بیابان August 15, 2026
تایبەت وەک هەمیشە زنجیرەی نارکۆس و لۆڤینگ پابلۆ هەروەها ئەم فیلمەش یەک لە یەک تایبەتر و ناوازەتر ئەکتینگێکی جوان لە لایەن هەر سێ ئەکتەر واگنێر مۆورا و خاڤێر باردێم وە بینیسیۆ دێل تۆڕۆ تایبەت پابلۆ ئێسکۆبار August 14, 2026
تایبەت خاڤێر باردێم بە ڕۆڵی پابلۆ ئێسکۆبار بەڕاستی فیلمێکی ناوازەبوو ئەمڕۆ وەک یادگارییەک خۆرگیران و ڕیزبوونی شەش هەسارە لەگەڵ بارانی ئەستێرەکان ڕۆژێکی زۆر جوان و دەگمەنی سەدە بوو
August 12, 2026
لەبەر کارڵ سێرم کرد بەڵام خراپ نەبوو
پەنیشەر وەک هەموو کات بێڕەحم
لەبەر تۆم سێرم کرد بەڵام زۆر بەهێز نەبوو مامناوەندە
هێندەی بەشی یەک باش نەبوو
چێژی هەیە راستە ئەنیمەیشنە بەڵام بۆ فانی سپایدەرمان هەر بەچێژە
تۆم هۆڵەند چەن تایبەت و نایابە
فیلمێک بێ بێزاربوون تا کۆتایی
فیلمێکی سەیر و کەمێک ترسناک
فیلمێکی جیاواز بەڕاستی جوانە
تایبەت هەر وەک بەشی ڕابردوو ئانیا و کریس ڕۆڵێکی جوان
لە سەرەتاوە تا کۆتایی ئەکشن
لە کۆتاییدا لیۆناردۆ دیکاپیرۆ بەم فیلمە تایبەتە ئۆسکاری برد بە شایستەی
بێگومان ناگاتەوە دوو بەشی سەرەتا بەڵام کۆتاییەکی جوان
هاوشێوەی بەشی یەکەم تایبەت ئەل پاچینۆ و ڕۆبەرت دی نیرۆ نایاب
سینەمای تەواو خێزانی کۆرلیۆن تایبەتن ناوازەیە یەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژوو
ڕۆبەرت دی نیرۆ ناوازە یەکێک لە جوانترین فیلمەکانی
ئاکتینگێک سینەمای تەواوە جۆکەرر
یەکێک لە باشترین فیلمە مافیایەکان تایبەتە ئەم فیلمە سوودی بۆ سەپرانۆس هەبوو مێژوویە سوودی تەواوی لێ وەرگیراوە چەندین ئەکتەر لێرە ڕۆڵێکی کەمیان هەبوو بەڵام لە سەپڕانۆس تەواو ئەکتەری سەرەکین تایبەت
ناوازە چی کۆتاییەک تایبەت بێگومان پڕاوپڕ لە شتی چاوەڕواننەکراو سینەمای تەواوە
ناوازە سانۆس باڵادەستی خۆی نیشاندا لەم بەشەدا
تایبەت بەڵام بەشی یەکەم باشتربوو ئەم بەشەش چێژی خۆی هەیە
تایبەت بەڵام بێگومان ناگاتەوە بەشەکەی تر بەبێ جۆکەر چێژی لەدەستداوە
چێژ بەخشە بەڵام هێندەی بەشی یەکەم نا بێگومان
تایبەت کۆتا بەش 2028 Fast Forever دەبێت ماڵئاوای بکەین لەم زنجیرە فیلمە پڕ یادگارییە لە ئێستاوە چاوەڕێم
شتەکان دووبارەن بەڵام چێژی خۆی ماوە
لەو باوەڕەدا نەبووم ئەم فیلمە ئەوەندە مێژووی بێت خاڤێر باردیم چ ڕۆڵیک بۆ مێژوو یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو نایاب تایبەت ناوازە هەموو شتيک یەکێک لە باشترین خراپەکارەکان هەبوبێت هەرگیز سەیری هەمان شتی دووبارە ناکەمەوە بەڵام سێ جار سەیری ئەم فیلمەم کردووە بێ بێزاربوون
مامناوەندە بەشێکی باش نەبوو هاوشێوەی بەشی یەکەم و دووەم
سەرەتایەکی جوان و ماوەیەکی باش بەردەوامی
باتمان و پەنگوین یەکێک لە چیرۆکە زۆر باش و تایبەتەکان
کاستێکی باش تایبەت ناوازە نایاب بوو
August 27, 2025
هەندێک فیلم و زنجیرەی تر خراپەکار خۆشەویسترە لە پاڵەوانەکە ناوازە تایبەت سینەمای تەواوە ئاکتینگی جۆکەر
تایبەت ناوازە ناوبانگ و ڕەیتینگ خۆی دەدوێ یەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژوو سینەمای تەواو
تایبەت چی کۆتاییەک بۆ هەمیشە ماڵئاوایی کرد
یەکێک لە جوانترین فیلمەکان دیبێتم کاستێکی جوان کۆتاییەکی زۆر جوان
هەرگیز نابێتە فیلمەکانی پێشوو
خراپەکار لە هەندێک فیلم و زنجیرە خۆشەویسترە لە پاڵەوانەکە پەنگوین شازە
هێندەی سێ بەشی ڕابردوو باش نەبوو
فیلمێکی مامناوەندە بەڵام ڤین دیزڵ تایبەتە
باشە بەڵام زۆر نا کەشی ئەمریکا خۆشترە وەک لە تۆکیۆ بەڵام چێژی خۆی هەیە
یەکێک لەو زنجیرە فیلمانەی لە تەمەنێکی بچووکەوە پێی ئاشنام تایبەتن هەموو بەشەکان خۆشەویستە
تایبەت یەکێک لە باشترین فیلمە جەنگییەکان شاز
مامناوەندە وەک یەکەم بەش بەهێزنیە
فیلمێکی بەچێژە بەهۆی جێفریەوە
دوای چەندین ساڵێک ساو گەڕایەوە تایبەت
لە سەرجەم زنجیرە فیلمەکانی ساو ئەمە خراپترین بەشە زیادەیە
فیلمەکانی ساو هەندێکیان زۆر بەهێز نین بەڵام کۆتاییەکەی قەرەبوو دەکاتەوە هەموو بەشەکانی کۆتاییەکەی تایبەتە
مامناوەندە تا ئێستا ئەم بەشە خراپترین بووە بەشی ڕابردوو زۆر باشترە
مارک هۆفمان ساوی بەهێز کردوە دوای چەند بەشێکی مامناوەند ئەمە بەهێزە
بەشی پێنجەم باشە بەڵام وەک سەرەتاکان نا بێگومان
باشە بەڵام بەشی یەکەم و دووەم باشترە
ساو هەمیشە لە کۆتایی فیلمەکەدا هەمووان شۆک دەکات تایبەت
پابلۆ ئیمیلیۆ ئیسکۆبار گاڤیریا زیاتر لە چوار هەزار کەس بەهۆیەوە مردوون ئەمە نە فیلمە نە زنجیرەیەکی خەیاڵی نازانم بۆ ئەوەنە خۆشەویستە لام ئەمە جگە واگنەر موۆرا کە یەکێک بوو لە جوانترین ڕۆڵەکان کەسایەتی دۆن پابلۆ ئیسکۆبار زۆر گەورە و خۆشەویستە لام وە ئەگەر حوکمەتی کۆڵۆمبیای گەندەڵ ڕێگای بدایە زۆر کاریگەر بوو بۆ خەڵکی کە کوژرانی شکست بوو نەک سەرکەوتن بۆ وڵاتەکە زنجیرەیەکی تایبەت بەهۆی پابلۆوە بێگومان 2026/7/25
تایبەت ناوازە تەنها حەوت ئێپسۆد یازدە خەڵاتی ئێمی یەکێک لە تاوازەترین کورتە زنجیرەکان تایبەت شازز 2026/2/7
باشە بەڵام ئاڵۆزی تێدایە وەرزی یەکەم وەک ئەوە نەبوو بەرهەمی ڤینس گێڵەگن بێت زور شتێکی گەورەی تێدا نەبوو چاوەڕێی وەرزی دووەمین بزانین چی دەکات
ئای لەم جیهانە تایبەتە هێندەی زە بۆیس تایبەت نیە بەڵام مادام هەمان جیهانە هەر خۆشەویستە
تایبەتە زنجیرەیەکی خۆشەویستە بەڵام پێم وایە ناگاتەوە بەشە ڕەسەنەکە
زنجیرەیەکە تایبەتە ناوازەیە کاستێکی تایبەت و جوان زنجیرەیەک هەمیشە لە بیردا دەمێنێتەوە
July, 2025
لەدوای ئەو ماوە پێکەوەبونە بەڕاستی زنجیرەیەک هیچ پێویستی بە قسەکردن نییە بۆ هەمیشە لە خویندا دەمێنێتەوە بەڵام برەیکینگ باد باشترە بێگومان October, 2024 - February, 2026
یەکێک لە باشترین یاخود باشترین کورتە-زنجیرە بینیبێتم تەنها بە هەشت ئێپسۆد ناوبانگێک و دنیایەک خەڵات تایبەت خۆشەویسترە لە باتمان ئۆز یاخود پەنگوین بێوێنەیە
2024/11/11
دوای تەواو بونی تۆ ئەو خۆشیەم لە هیچ نەدیەوە خۆشەویسترین زنجیرەی ژیانم کۆتای هات زە بۆیس بۆ هەمیشە لە دڵمدایت قورسە ماڵئاوایی لە بیڵی بوچەر و هۆملاندەر بکەیت بە ڕادەیەک ئەم زنجیرەیەم خۆش ئەوێت دڵم نە ئەهات سەیری بکەم 2024/12/31 ئەو شەوی سەری ساڵەم هەرگیز لە یاد ناچێت سەیری ئێپسۆدی هیرۆگازمم کرد یەکێک لە باشترین ئێپسۆدەکانی ژیانم بەهێزترین ئێپسۆدبوو دوای سیزنی سێیەمم لە ساڵی نوێ تەواوکرد پاشان سەیرم نەکردەوە تا چەند ڕۆژێک بەر لە 2025/12/31 واتا یەک ساڵی ڕێک پاشان ئەو شەوەش هەرگیز لەیاد ناکەم چەند خولەکێکی کەم بەر لە ساڵی نوێ سیزنی چوارەمم تەواوکرد و نزیکی چوار مانگ چاوەڕوانی کە بە چوار ساڵ ڕۆی کۆتا وەرز هات لە کۆتایدا یەکێک لە خەفەتاویترین کۆتایی خۆمم بینی لە کۆتایدا یەکێک لە باشترین ئێپسۆدەکانی ژیانمبوو زە بۆیس بۆ هەمیشە لای من یەکەمی لە دڵ و خوێنمای ئەمڕۆ دوو ساڵ تێپەڕبوو بەسەر ئەو کاتەی بۆ یەکەم جار سەیری زە بۆیسم کرد ئەو شەوەی کە هەرگیز لەیادم ناچێت سەیری ئێپسۆدی یەکەمم کرد 2024/08/07 زە بۆیس هۆکارێک بوو بۆ گۆڕانی زۆر شت لە ژیانم بۆ هەمیشە لە دڵی منایت 2026/08/07
ریک گرایمس یەکێک لەو کارەکتەرانەی لەبیرناکرێت ئەم بەشە وەک دێد سیتی و دارڵ دیکسن هەموویان تایبەتن
بێ تێکدان (بێ سپۆیل)! ئەمە تەنها قسەیەکە بوە بە دووبارەکردنەوە سەرەتاکەی خاو نیە سیزنەکانی سێ و چوار و پێنج ئەوەندە خێرا و نایابە وا هەست دەکرێت سەرەتاکەی خاوە هەر لە چرکەی یەکەم تا کۆتا چرکە باشترینی مێژووە هاوشانی زە سەپڕانۆس و زە بۆیس ئەو سیانە بۆ هەمیشە لە دڵ و خوێنمایە ناتوانم دانەیەکیان هەڵبژێرم کۆتاییم پێ هێنا لە هەمان ئەو بەروارەی ئێپسۆدی کۆتایی بڵاوکرایەوە لەبیرناکرێت 2024/9/29
تایبەت هەر وەک بەشەکانی تر هەموویان یەک لە یەک بەهێزتر و شازتر ناتوانیت یەک دانە هەڵبژێریت داڕڵ دیکسن بێت یان دێد سیتی یاخود ئەوەی ڕیک گرایمس جیاوازی نیە هەمووی ناوازە
تایبەت هەر وەک هەمیشە زە واڵکینگ دێد بەشە ڕەسەنەکە و دێد سیتی و داڕڵ دیکسن و ڕیک گرایمس هەموویان یەک لەیەک تایبەتر و خۆشەویسترن
تایبەت تێد لاسۆ دەستی ستافی کوردسینەما خۆشبێت وەک یەکەم سایتی کوردی وەرزی چوارەمی بەردەست کردوە زنجیرەیەکی نایابە بەس باسی تۆپی پێ نیە شتی زۆری لێوە فێردەبیت.
یەکەم زنجیرەی ژیانم بوو لەبیرناکرێت تا ئێستاش بەردەوامە نزیکی حەڤدە سیزنم دیوە بە بەشە جیاجیاکانی ڕیک گرایمس و داڕڵ دیکسن و دێد سیتی نیگن و ماگی تازە وەرزی سێیەمی هاتووە سەیرم کرد هەر وەک ئەوەی وابێت سەرەتا بێت نەک حەڤدە سیزنم لەم زنجیرە خۆشەویستە دیبێت وە وەرزی دیکەش لە رێگایە قەت بێزارنابم لەم زنجیرە خۆشەویستە لەبیرنەکراوە یەکێک لە باشترین جیهانەکانی مێژوو کۆتایم پێی هێنا Feb 17, 2024