Cover
چرا

چرا 🏆 زێڕین

ئەندام لە 2026
پەیام
2
فۆڵۆوەر
0
فۆڵۆوینگ
30
دڵخواز
28
هەڵسەنگاندن

هەڵسەنگاندنەکانم

نە زۆر باش بوو،نە زۆریش خراپ بوو،بەڵام چاوەڕێی باشترینم لێی دەکرد بەوپێیەی جۆنی تێدا بوو،هەرچەندە بای خۆی باش ڕۆڵی گێڕا
ڕاستیەکەی زۆر باش بوو،بەتایبەت ئاکتینگەکانیان نایاب بوو،چێژم لێبینی بۆیە بینەری بە ئەگەر حەزت بە ژانەری تاوانکاریە
هەرچەندە خۆمان بەو ئاواتەوەین کورد فیلمێکی پێشکەوتوو و نایابی هەبێت،بەڵام ئەم فیلمە لە ڕادەیەک باش بوو،چونکە خاوەنی زۆر شت نەبوون کەم و کورتی هەر دەبێت،بەڵام ڕۆڵگێڕانی شاد بەڕاستی نایاب بوو،چیرۆکەکەش تا حەدێک باش بوو و کارەکتەرەکانی تریش جوان ڕۆڵیان گێڕا،ئەگەر دەست ببەن بۆ دەرهێنانی فیلمێکی تر ئەوا لەوانەیە ئەوەیان باشتر بێت و کەم و کورتیەکانیش نەهێڵن،دەستتان خۆش بێ و ماندوو نەبن یاخوا
شۆکم بەجدی ئەم کۆتاییە زۆر زۆر نایاب بوو،تەنانەت ڕۆڵگێڕانەکانیان وایدەکرد گومان لە هەموویان بکەم،ئەم فیلمە یەکێکە لە باشترین ئەو فیلمە تاوانکاریانەی تا ئێستا سەیرم کردوون هەر سەرەتاوە زانیم وەک ئەوانی تر نیە و بیرۆکەکەی سادە نیە،پێشنیار دەکەم بۆ هەموو کەسێک تا بینەری ئەم شاکارە بێت،دەستتان خۆش بێ
زۆرم بەدڵ بوو،تەنانەت تەواوی ڕووداوەکان زۆر بەچێژ بوو،بەڵام ئەم کۆتاییەم نەدەویست و حەزم دەکرد جولەکەکان نەمێنن،هەرچۆنێ بێت تەنیا کۆتاییەکەی ئەم شاکارە مەزنەی تێک داوە،سوپاس بۆ ژێرنوسکردنی
وای لە جوانی ئەم فیلمە🫠
کۆمیدی و تایبەت،بیرۆکەکەی زۆر جوان بوو بۆیە ئەڵێم بەبێ دوودڵی بینەر بە
بەڕای من چێژبەخش و کورت بوو،ئەوەم بەدڵ بوو کە لە کۆتاییدا پیاوەکە تەنیا دەیست ستوو ڕاستگۆ بکات و چیتر هەوڵی درۆکردن نەدا،بەڵام مردنی پیاوی پیتزاکە بەهۆی ستوو بوو ئەگەر پیتزاکەی لێوەرگرتبا ئێستا پیاوی پیتزاکەی نەدەکوشت و تاوانەکەشی نەدەخستە سەری،بەڵام خۆش بوو،سوپاس بۆ ژێرنوسکردنی
بەڕاستی چێژبەخشە،هەرچەندە کەمێک دوور و درێژ دیار بوو بەڵام کۆتاییەکەی دڵ دەبا،چاوەڕێم نەئەکرد جۆنی بەمجۆرە بمرێت هەرچەندە زۆر تایبەت بوو،ڕۆڵگێرانەکەی زۆر زۆر جوان بوو بەڕاستی شایەنی بینینە
هەر بەڕاستی ئەمە زۆر زۆر تایبەتە،کۆمیدی و کچانە،ئەگەر بەڕاستی دڵت توندە پێشنیار دەکەم سەیری ئەم فیلمە بکەیت ڕۆڵگێڕانیان زۆر زۆر جوانە،دەستتان خۆش بێت بۆ ژێرنوسکردنی
هەر بەڕاستی زۆر زۆر تایبەتە،ڕۆڵگێڕانی جۆکەر دڵ دەبات هەرلەخۆوە حەز لە خراپەکارەکان دەکەیت،تەنانەت چیرۆکەکەشی زۆر تایبەتە،هێشتا کۆتایی نەهاتووە بەڵام بەجدی ئەم بەشەیان زۆر خۆش بوو،دەستتان خۆش بێ
بەڕاستی بەڕاستی شایەنی بینینە،ئەوەندە چێژ بەخشە،تەنانەت ڕۆڵگێڕانەکان هەمووی زۆر زۆر سروشتین،سوپاس بۆ خوا کاتم بەفیڕۆ نەدا،تەنیا کۆتاییەکەی دڵ تەزێن بوو،زۆر سوپاس بۆ ژێرنوسکردنی
سەرەتاکەی زۆر زۆر تایبەت بوو،چێژم لێی بینی،تەنانەت کەسایەتی تۆنیم زۆر بەدڵ بوو ڕەفتارەکانی سەرنج ڕاکێش بوو بەڵام دوای ئەوەی بووە خاوەن کاری خۆی تۆزێ بێزارکەر بوو و لەگەڵ ئەوانەی دەور و بەری گۆڕا،کۆتاییەکەی کەمێک خەفەتاوی بوو چاوەڕێم نەدەکرد مەنی بە دەستی تۆنی بمرێ و خوشکەکەشی بێهیوا بکات،هەرچەندە فیلمێکی زۆر زۆر تایبەت بوو هەر حەز دەکەم بینەری فیلمەکانی ئەل پاچینۆ بم
باش بوو،ڕاستیەکەی چێژ دەبەخشێت بە بینەر
ئەمە لە باشترین دەرچووە دەبێت ناوی شاکاری لێبنێیت،بەڕاستی چێژبەخشە،واتا نازانم چۆن وەسفی بکەم،بێهیوابوونی پیاوێک و کۆڵنەدانی و هەوڵەکانی هەموو شتێک ڕوون دەکاتەوە،پێویستە بینەری بیت،تەنانەت ڕۆڵگێرانی جەیک سەرسامی کردم ئەوەنە تایبەتە زۆر لەگەڵ کەسایەتی دەگونجێت،وا دەکات بچیتە نێو ناخی کارەکتەرەکان،هیچ ڕەخنەیەکم لێی نیە بەبێ دوودڵی سەیری بکە
باشە ڕاستیەکەی چێژبەخشە،بەڵام ڕووداوەکانم دەزانی لەبەر زوو سەیرکردنی فیلمێکی هیندی کە ئاکشای کومار بەژداری تێدا کردووە بەناوی براکان،هەر لەمە وەرگیرابوو بۆیە هەمووی بۆ من سپۆیلەر و ئاشکرا بوو،بینەری بە ئەگەر حەز بە بۆکسێن و شەڕ دەکەیت
نازانم چەند فیلمی براد پیتم سەیر کردووە،بەڵام بەڕاستی ئەمە لە وەسف نایەت،پەرۆش دەخاتەوە دڵی بینەرەوە،سەرەتا وامئەزانی جۆشوا سەرئەکەوێت بەڵام ئەم سۆزی هاوڕێیەتیە ڕێگەی پێدا حەسوودی بە بردنەوەی سۆنی نەبات،سۆنی ئەمەی فێر کردین شکست خواردووش دەتوانێت دیسان هەوڵ بداتەوە و گوێ لە قسەی خەڵک نەگرێت،بەڕاستی چێژم لێی بینی،بەبێ دوودڵی بینەری بە
فیلمێکی کچانە،زۆر زۆر بەچێژە،ژیانی کچێکی خستە بەردەممان،بەدڵم بوو دەستتان خۆش بێ
زۆر دەمێکە بینەری بووم،بەڵام بەڕاستی مێشک دەوەستێنێت،لە سەرەتا تا کۆتایی یاریت پێدەکات،بەتایبەت کۆتاییەکەی تەسەورم نەدەکرد بەمجۆرە بێت،بۆیە دوودڵ مەبە لە بینەر بوونی
بەبێ دوودڵی بینەری بە،هەر ژانەرێکی بەچێژ ڕێک لەم فیلمەدا کۆبۆتەوە،ماندوو نەبن یاخوا.
هیچ فیلمێکی براد پیتم نەدیوە چێژ بەخش نەبێ ڕۆڵ گێڕانەکەی براد دوو هێندەی کردبوو،ئەوەم بەدڵ بوو هەر کارەکتەرێک و کێشەیەکی بۆ دروست دەبوو،زۆرم بەدڵ بوو بەبێ دوودڵی بینەری بە ئەگەر حەز بە سەرکێشی ئەکەیت،سوپاس بۆ ژێرنوس کردنی
هەمووی بەلایەک و کۆتاییەکەشی بەلایەکی تر،بەڕاستی پێویستە لەگەڵی بژیت ئینجا لێی تێبگەیت،جادووەکان زۆر زۆر بلیمەتانە بوو،تاکە کێشەی ئەم دوو هاوڕێیە ئەوە بوو دەیانویست لەمەی تر باشتر بێ،هەڵخەڵەتاندن،جادووکردن،فێڵکردن هەموو شتێک یەک دەگرێتەوە،دەستتان خۆش بێت.
دیمەنەکانی زۆر چێژبەخش بوون سوپاس بۆ ماندووبونتان♥️
هەموو بەشەکانی دانە بە دانە ناتوانم بە دەستانێک وەسفی تایبەتیەکەی بکەم زۆر زۆر چێژم لێی بینیوە خۆزگەم ئەخواست زووتر بینەری بم
بەڕای من هەر فیلمێک جۆنی دێپی تێدا بێت لە ڕووی بەچێژ و بەمانا و خۆشیەوە بێسنوورە
لە ٢٠٢٣ بینەری بووم،کەچی هێشتا ڕووداوەکانی لەنێو مێشکمدا ماوە،دڵبەرە و کۆڵنەدانی کچێکمان نیشان دەدا،تەنانەت متمانە کردن بە سێبەری خۆشت هەڵەیە لەم کاتانەدا،لەکۆتاییدا هەر بەدەست ئەو کەسە کوژرا کە فێری شەڕی کرد و پێیگەیاند
بەڕاستی نازانم چی بڵێم، بەتەواوی شۆکم لەدیار ئەو بیرۆکانە. باشە دەبێت دەرهێنەرەکانی زنجیرە دیسان بتوانن بیرۆکەیەکی لەم شێوەیە دابڕێژن؟ بەبێ ئەو زنجیرەیە مێژوو بەشێکی ناقس دەبوو. بەشەڕەفترین کارەکتەر لەنێو زنجیرەکەیە ئێددارد ستارک بوو ڕۆڵگێڕانی زۆر جوان بوو. لەلای من سێرسی و کاتلین باشترین دایک بوون. باشترین خێزانیش کە هەردەم پشتگیری یەک بوون بنەماڵەی ستارک بوون و زۆر بە بنەماڵەی لانیستەرەکان سەرسام بووم. ئاریا و سانسا و بران هەرچەندە دایک و باوک برایان لەدەستدا بەڵام پشتی یەکیان بەرنەدا. کاتێک جەیمی و سێرسی مردن بەجدی نەمتوانی خۆم ڕابگرم بۆ هیچیان نەگریام بەس بۆ ئەو دوانە زۆر دڵم پڕ بوو. هەرچەندە سێرسی خراپ بوو بەڵام هۆکاری خۆی هەبوو لەبەر خێزان و تەختەکە هەموو شتێکی دەکرد بۆیە تووشی کێشە بوو. دێنێریس لە سەرەتادا زۆر شیرین و بە ڕەحم بوو بەس لەکۆتایی تێکی دا ئەویش هۆکاری خۆی هەبوو دراگۆنێک و میساندێیان لێ کوشت بۆیە بەرچاوی ڕەش بوو بەڵام بە زیادەوە تۆڵەی کردەوە وایکرد ئەوەی پشتگیری بوو پشتی لێبکەن. ئەو کۆتاییەم بەدڵ نەبوو بەتایبەت کۆتاییەکەی جۆن سنۆ چونکە زۆر قوربانیدەر بوو نەمدەویست دوبارە بچێتەوە هەمان شوێن بەڵام زۆربەی کارەکتەرەکان گەیشتن بەمەی کە دەیانەوێت. زۆر زۆر چێژم لێی بینی دەستتان خۆش بێت یاخوا. ٣٠/٨/٢٠٢٦ یەک شەممە.
Promo