بەڕاستی نازانم چی بڵێم، بەتەواوی شۆکم لەدیار ئەو بیرۆکانە. باشە دەبێت دەرهێنەرەکانی زنجیرە دیسان بتوانن بیرۆکەیەکی لەم شێوەیە دابڕێژن؟ بەبێ ئەو زنجیرەیە مێژوو بەشێکی ناقس دەبوو.
بەشەڕەفترین کارەکتەر لەنێو زنجیرەکەیە ئێددارد ستارک بوو ڕۆڵگێڕانی زۆر جوان بوو. لەلای من سێرسی و کاتلین باشترین دایک بوون. باشترین خێزانیش کە هەردەم پشتگیری یەک بوون بنەماڵەی ستارک بوون و زۆر بە بنەماڵەی لانیستەرەکان سەرسام بووم. ئاریا و سانسا و بران هەرچەندە دایک و باوک برایان لەدەستدا بەڵام پشتی یەکیان بەرنەدا. کاتێک جەیمی و سێرسی مردن بەجدی نەمتوانی خۆم ڕابگرم بۆ هیچیان نەگریام بەس بۆ ئەو دوانە زۆر دڵم پڕ بوو. هەرچەندە سێرسی خراپ بوو بەڵام هۆکاری خۆی هەبوو لەبەر خێزان و تەختەکە هەموو شتێکی دەکرد بۆیە تووشی کێشە بوو. دێنێریس لە سەرەتادا زۆر شیرین و بە ڕەحم بوو بەس لەکۆتایی تێکی دا ئەویش هۆکاری خۆی هەبوو دراگۆنێک و میساندێیان لێ کوشت بۆیە بەرچاوی ڕەش بوو بەڵام بە زیادەوە تۆڵەی کردەوە وایکرد ئەوەی پشتگیری بوو پشتی لێبکەن.
ئەو کۆتاییەم بەدڵ نەبوو بەتایبەت کۆتاییەکەی جۆن سنۆ چونکە زۆر قوربانیدەر بوو نەمدەویست دوبارە بچێتەوە هەمان شوێن بەڵام زۆربەی کارەکتەرەکان گەیشتن بەمەی کە دەیانەوێت.
زۆر زۆر چێژم لێی بینی دەستتان خۆش بێت یاخوا.
٣٠/٨/٢٠٢٦
یەک شەممە.
ئەم بۆچوونە سپۆیلەر لەخۆدەگرێت کلیک بکە بۆ بینینی