وتەی (باهۆز نەسرەدین) بەڕێوەبەری کۆمپانیای میترۆنیۆم دەربارەی فیلمی ٠٩
هەواڵ

وتەی (باهۆز نەسرەدین) بەڕێوەبەری کۆمپانیای میترۆنیۆم دەربارەی فیلمی ٠٩

2133 بینین
رەنج کریم
2026/03/03
     وەستانەوە بە ڕووی ئەو ھەموو بەربەستە پیاوی خۆی دەوێت کە ئێوە ئەو پیاوە بوون، بەرگەگرتنی ئەو ھەموو ناڕەحتیە دیسانەوە پیاوی خۆی دەوێ کە ئێوە بوون بە تایبەت کاک بەختیار و کاک سامان و کاک زانیار و کاک سۆران و سەرجەم کاست و کروی فیلمەکەش.
     ٠٩ قۆناغێکی تر دەمانباتە پێشەوە، بۆیە دەبێت ھەموومان پشتگیری فیلمێک بکەین کە شایەنی پشتگیریە و ھەرکەس بینیویەتی و دەیبینی ئەو ڕاستیەی بۆ دەردەکەوێت کە شایەنی ھەموو کارێکی باشە بۆی بکەین.
      چاوەڕێی زۆر شوێنی باشم ئەم فیلمە نازدارە پێی بگات و پشتیوان بەخوا پێی دەگات، دووبارە دەستان خۆشبێت و ھەروا گەشاوەبن برایان و خوشکانی ئازیز بۆ دروست کردنی ئەم فیلمە و ئەم شانازیە. وتەی (باهۆز نەسرەدین) بەڕێوەبەری کۆمپانیای میترۆنیۆم دەربارەی فیلمی ٠٩
Promo