دوای ئەوەی لە شەوی هاوسەرگیریەکەیدا کۆبرا لەلایەن جنەوە هێرش دەکرێتە سەری ، ئێبروی هاوڕێی کە پزیشکی دەرونیە هەوڵی چارەسەری دەدات و لەو ناوەندەشدا فاروق کە کەسێکەو بە شێوازی میللی کار لەسەر جن دەرکردن دەکات ، لەگەڵ ئیبرۆ دەبێتە گفتۆگۆیان و دواتر ململانێی دینی فاروق و زانستی ئیبرۆ سەردەکێشیت بۆ ئاشکرابوونی چەند شتێکی تۆقێنەر.
بەراستی زۆر تایبەتە بەڵام ئەوانەی دیمەنی ترسناک کاریگەری لەسەریان بەجێ دەهێڵێت واباشترە سەیری نەکەن چونکە زۆر ڕێگای تێدایە کە هەر بەڕاستی بۆ سیحر بەکاردێت
فیلمێکی زۆر خۆشە و زۆریش ترسناکە ئەگەر نەخۆشیت لە گەڵایە سێری مەکە . TB:لەو کاتەی سحرو شت ئەخوێنرێتەوە یان جنکان قسە ئەکەن مۆبایلەکەت بێ دەنگ بکە