ناتوانین خۆمان لەو ڕاستتیە گێل بکەین کە ئەو شتانە لە ئەوروپا ڕوودادەن لەبەرئەوەی لێشاوی کۆچبەری بەڵام ئەوەشمان لەبەرنەچێت ئەوانیش کە هاتنە ووڵاتەکەمان بەهەمان شێوە و خراپتریشیان کرد لە عێراق مەبەستم هاووڵاتی مەدەنی بوو نەک ئەوانەی تیرۆرست بوون برۆ ئەو مارێنز و سەربازە ئەمریکیانە بدوێنە بزانە باسی چ دۆزەخێک ئەکەن کە بۆ خەلکی عێراقیان دروست کردبوو بە ناوی ڕێکخراوی تیرۆرستی چیان لە خەلکی بێتاوان ئەکرد ئەم بیانوو هێنانەوە نییە بۆ ئەو تاوانانەی کە پەنابەر لە ئەوروپا ئەیکات ئەمە ئەوەمان پێدەلێت مرۆڤ هەر رگەزو نەتەوە و دینێک بێت بە یاسای توند رێکی نەخەیت تاوان دەکات دەبێت یاساکان توند و دادپەروەر بن بۆ خەلکی تاوانبار ئەوروپا ئەگەر بە تایبەتی ئەڵمانیا ئەو یاسا توندانەی لەووڵاتەکەیان هەیە بۆ کێ یە بۆ هاووڵاتئ خۆیەتی واتە ئەوروپیەکانیش فریشتە نین ئێمە با باسی ڕەگەزو ئاین و نەتەوە نەکەین مرۆڤ ئەگەر پەروەردەیەکی باش نەکرێت و یاسایەکی توند نەبێت زۆر خراپ ئارزووەکانی خۆی ئەسەپێنێت هیج بەلاتانەوە سەیر نەبێت خوای گەورە لە قورئاندا باسی جەهەنەمی بۆ ئەو کەسانە کردووە کە خراپن واتە مرۆڤ تا قیامەت هەر خراپە ئەکات بۆیە دەبێت یاسای توندی بۆ دابنێت هەتا نەتوانێت ئارزووەکانی بسەپێنێت بەسەر کۆمەڵگادا لێرە دەبوو فیلمەکە باسی مرۆڤی کردبا بە گشتی نەک تەنها باسی پەنابەران ئەی بۆ باسی ئەمریکا نەکەن ئەمریکیەن بە ڕۆژی ڕووناک لە وولاتی خۆیان دەستدرێژی و کوشتن بڕین ئەکەن