The Flowers of War (2011)
ئەکتەرانکریستیان بەیل ، نی نی
دەرهێنەریمۆ ژانگ
لە ساڵی 1937 دا نانکینگ بووە بەرەی پێشەوەی جەنگ لە نێوان چین و
ژاپۆن دا. ئەوکاتەی کە پایتەختی چین کەوتە دەست هێزی ئیمپریالی
ژاپۆنی، هاونیشتیمانیانی بێ چارە بەدوای پەناگەیەکدا دەگەڕان لەپشت
دیوارە پارێزراوەکانی کەنیسە ڕۆژئاوایەکان. جۆن میلەر وەک ئەمریکییەک
گیردەخوات لەنێو گێژاوی جەنگ و گەڕان بەدوای پەناگەیەکدا و دواجار لەگەڵ
گروپێک خوێندکاری کچ و سیانزە سۆزانی دا خۆی لە کەنیسەی ڕۆژئاوایی دا
دەبینێتەوە. بە شێوەیەکی یەکسان هەموان هەوڵ دەدەن بۆ دەرباز بوون
لەو ترس و تۆقاندنەی لە دەرەوەی دیواری کەنیسەکە ڕوودەدەن. تێکۆشان
بۆ ڕزگاربوون لەو توندوتیژیی و ئازاردانەی ئەنجام دەدرا لە لایەن هێزی
ژاپۆنیەوە، کارێکی پاڵەوانانە ئەنجام دەدرێت کە لە کۆتایدا دەبێتەهۆکاری
بەرگەگرتنی ئەو گروپە بێچارەیە، وە ژیانیان دەکەوێتە مەترسیەوە لەپێناو
هەمواندا.