Gaze
کەزێیەک ببڕن هەزاران کەزێ چرۆ دەکات
The Flowers of War (2011)

The Flowers of War (2011)

Server:
چاوەروانبە تا سێرڤەری گونجاو دیاری دەکرێت

کورتە

لە ساڵی 1937 دا نانکینگ بووە بەرەی پێشەوەی جەنگ لە نێوان چین و ژاپۆن دا. ئەوکاتەی کە پایتەختی چین کەوتە دەست هێزی ئیمپریالی ژاپۆنی، هاونیشتیمانیانی بێ چارە بەدوای پەناگەیەکدا دەگەڕان لەپشت دیوارە پارێزراوەکانی کەنیسە ڕۆژئاوایەکان. جۆن میلەر وەک ئەمریکییەک گیردەخوات لەنێو گێژاوی جەنگ و گەڕان بەدوای پەناگەیەکدا و دواجار لەگەڵ گروپێک خوێندکاری کچ و سیانزە سۆزانی دا خۆی لە کەنیسەی ڕۆژئاوایی دا دەبینێتەوە. بە شێوەیەکی یەکسان هەموان هەوڵ دەدەن بۆ دەرباز بوون لەو ترس و تۆقاندنەی لە دەرەوەی دیواری کەنیسەکە ڕوودەدەن. تێکۆشان بۆ ڕزگاربوون لەو توندوتیژیی و ئازاردانەی ئەنجام دەدرا لە لایەن هێزی ژاپۆنیەوە، کارێکی پاڵەوانانە ئەنجام دەدرێت کە لە کۆتایدا دەبێتەهۆکاری بەرگەگرتنی ئەو گروپە بێچارەیە، وە ژیانیان دەکەوێتە مەترسیەوە لەپێناو هەمواندا.

Promo