دەتانم برێم هەموو ژانەرەکانی تێدایە بێ دوو دڵی جا دەرهێنەر پەیامی ئەوەبوو پێمانبڵێت "کلیلی بردنەوە شەڕ نەکردنە، نەک شەڕکردن" ئەو هەموو کەسە بێهۆکار مردن گەر بهاتبایە لەیەکەم ئیپسۆدەوە کە سەد کەسەکە ناردرانە سەرزەوی شەڕیان نەکردبا لەگەڵ خەڵکی زەوی ئەوا بەدوایدا خەڵکەکەی تریش دەهاتنە سەر زەوی و ژیانیان دەکرد بەس ئەوان لەیەکتریان دا و لەیەکتریان کوشت و بریندارکرد لۆیە ژیان نەکرا لەسەر زەوی ئەوەی دیتمان هەموو کوشتار و بڕین بوو جەنگ جەنگی تری بەدوا دێت پەیامی زنجیرەکە ئەوەبوو مرۆڤ یەک ڕەگەزن بەشەڕکردن و ناکۆکی هیچ بەدەست نایەت بەڵکو گەر بهاتبا وەکو ئیپسۆدی کۆتایی چەکیان فڕەدابا ژیان زۆر خۆشتر و ئاسوودەتر دەبوو لەسەر زەوی بەس گەر لە سەرەتاوە شەڕیان نەکردبا من و کەسی تریش لە پەیامەکە نەدەگەیشتن بەبێ دیتنی سیزنەکانی تر لۆیە دەستی دەرهێنەر ساغبی کە تێیگەیاندین مانای زنجیرەکە زۆر بەهێزترە لە خوودی زنجیرەکە خۆی زۆریان بیردەکەم کارەکتەر و ئەکتەری دڵخوازم بێڵامی و ڵینکن هەر لە سەرەتاوە خۆشمویست وە دیمەنی دڵخوازم کە تاکە دیمەنبوو گریاندمی کاتەک کڵارک جێما لەسەر زەوی بۆ ماوەی٦ ساڵ وە ڕەیڤن لە هەمووان زیاتر ئازاری دیت وە هەموویان گوناهو هەڵەیان بەرامبەر یەکتر کرد بەڵام کەس کەسی تەرک نەکرد و بەپێچەوانەوە بوونە خێزانی یەکتر و یەکدیان پاراست لە دوژمن وە درکم بەوەکرد کە بۆ رۆح و زیندوومانەوەی خۆمان هەموو شتێک ئەنجامدەدەین خۆشترین زنجیرەم بوو خۆشمویستن زۆر(کڵارک،ڕەیڤن، مۆرفی،ئیمۆری،مۆنتی، هارپەر ، جۆردن، دێڵایڵا، میڵەر ،جاکسن،ئابی،کەین،جاها،ئیندرا،گایا،ئێکۆ نا چونکە خۆشەویستی بێڵامی کڵارکە لای من هەمیشە،هۆوپ،ئۆکتەیڤیا،دیۆزا،لێڤیت،گابرێڵ،ڵێکسا،وێڵز، فیین،جاکسن)مردنی بێڵەمی دڵمی شکاند💔
ئەم بۆچوونە سپۆیلەر لەخۆدەگرێت کلیک بکە بۆ بینینی