Cover
Zhiyar

Zhiyar 👑 پلاتین

ئەندام لە 2026 05/07
پەیام
0
فۆڵۆوەر
0
فۆڵۆوینگ
26
دڵخواز
46
هەڵسەنگاندن

هەڵسەنگاندنەکانم

دڵنیام پێشتر چیرۆکی لەم شێوەیە جیاوازت نەبینیوە لە فیلمدا، بۆیە بێ دوودڵی شایەنی سەیرکردنە.
لە ژیانما نەکەوتوومەتە کەوەرێکی وا گەورەوە، پەنجەم بە (بینینی ئۆنڵاین) دانا لە ناو پەڕەی (Crime 101) وە چوومە ناوەوە بۆ ئەوەی سەیری فیلمی (Crime 101) بکەم. لە سێرڤەری (Stream Wish). خوایە فیلمەکە خۆی باسی دزین و تاوانکاری و شەڕ ئەکات کەچی فیلمەکە تا خولەکی ٣٠ هیچی تیانەبوو!!! پاشان ئەکتەری دیاری فیلمەکە (کریس هامسوۆرس) ە بەڵام لەم فیلمەیا ئەکتەری سەرەکی (کیانۆ ڕیڤس)ە؟؟؟ پاشان سەرم لێشێوا و فیلمەکەم وەستاند ووتم کێشەیەک هەیە لێرەدا؟ سەیری تایتڵی فیلمەکەم کرد لەناو ڤیدیۆکە خۆی یاخود ناو سێرڤەری (Stream Wish). بۆم دەرکەووت فیلمی (Outcome) ە، بە هەڵە لەناو سێرڤەرەکانی (Crime 101) دانراوە!!! ووتم ئەهبرا لەو کەوەرە! پاشان فیلمەکەم تەواو کرد... وەکو ئەوە وابوو کە بتەوێت خواردنەوەی گازی سپڕایت بخۆیت و بەڵام ئاو دەربچێت ههههههه وە لە کۆتاییدا با پێداچوونەوەی فیلمی (Outcome) لێرە بکەم، فیلمەکە زۆر هێواشە هیچ ئاکشن و سەرکێشی نییە، زیاتر دایەلۆگە. لە ڕووی فەلسەفەوە باسی ئەوە ئەکات کە ئەگەر مرۆڤ زۆر خەمی کەسایتی خۆی بوو بێ ئەوەی خۆی ووشیار بێت خۆکارانە بەبێ ڕەزامەندی خۆی بەبێ ئەوەی تێبگات دڵی کێ لە خۆی ئێشێنێت بە دوای کەسایتی خۆی ئەکەوێت تەنها شت بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر باری ئاسایی پێشووی پێویستە هۆکارێکی دەروونی پێبدرێت بۆ ئەوەی نرخی ئەو کەسانەی کە لە چواردەورێتی بیزانێت بۆ ئەوەی نەبنە قووربانی دەستی کەسایەتی و ناوبانگی خۆی.
چیرۆکێکی تایبەت
یەکێک بوو لە فیلمە ناوازەکانی ٢٠٢٥
ئەکشن لە خۆیان جوانە
شایەنی بینینە
باشبوو شایەنی بینینە
یەکێکە لە فیلمە تایبەتەکان
شایەنی بینین نییە
فیلمێکی تایبەت، چیرۆکێکی جوان، کەسایەتی جیاواز، شایەنی بینینە
ئەم فیلمە ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی بووم هیوام بەرزکردبۆوە بۆی کە زۆر بەهێز بێت بەڵام بەو شێوەیە نەبوو کە چاوەڕوانی بووم
چێژم لێی وەرنەگرت
لەڕووی چیرۆکەوە وەکو یەکەم بەهێز نییە، بەڵام لە ڕووی ئەکشنەوە بە چێژترە
مامناوەندێکی باش بوو، شایەنی سەیرکردنە
Promo