"ئاشا" خۆزگەیەکی هێندە بەهێز دەخوازێت کە لەلایەن هێزێکی گەردوونیەوە وەڵامی دەدرێتەوە، تۆپێکی بچوکی بێکۆتا لە وزە بەناوی "ئەستێرە". بە یارمەتی "ئەستێرە"، "ئاشا" دەبێت شانشینەکەی ڕزگاربکات لە پاشا "ماگنفیکۆ" و ئەوە بسەلمێنێت کاتێک خواستی مرۆڤێکی چاونەترس لەگەڵ جادوو یەک دەگرێت، دەکرێت شتگەلێکی سەرسوڕھێنەر ڕوبدەن.