کورتە
(ماهی) ئافرەتێکە تازە هاوسەرگیری کردووە ، سندوقێکی کۆنی جولەکە دەهێنێتە ناو ماڵەکەیەوە ، کاتێک (ماهی) و هاوسەرەکەی (سام) ئەزموونێکی نائاسایی وەردەگرن هەر زوو دەزانن کە سندوقەکە (دیبوک)ـە و ڕۆحێکی خراپی تێدایە ، پەنا دەبەن بۆ ڕابییەک هەتاوەکو یارمەتییان بدات و نهێنییەکە ڕوون بکاتەوە ، ئایا پێش لەدایک بوونی منداڵەکەیان ڕزگاریان دەبێت ؟