کورتە
چیرۆکێکی هەست بزوێن و خەیاڵ ئامێز کە باسی سەردەمێک ئەکات کە مرۆڤەکان گەیشتوون بە نەمری و تەنها یەک کەس وەکو خۆی ماوەتەوە ، ئەو کەسەش بەڕێز ( نۆبەدی )ە ، بەڵام نۆبەدی کەسێکی ئاسایی نیە و توانایەکی ناوازەی هەیە ، ئەویش ئەوەیە کە ژیانەکانی پێش مردن و دوای مردی لەبیر نەچۆتەوە و لە ڕێگای چیرۆکێکەوە هەوڵ ئەدات خەڵک تێ بگەیەنێت کە مردن چ مانایەکی هەیە و خۆشەویستی تەنها لە ڕێگەی مردنەوە بەردەوام دەبێت