کورتە
(ڤیکتۆر) دەرهێنەرێکی بێکارە، هاوسەرەکەی بەم دواییە مردووە و منداڵێکی نۆ ساڵی بەسەردا جێهێشتووە. کێشەکانی ژیانی زۆر فشاری دەخەنە سەر و دەبێتە سەرمەستێک. مەستبوون تاکە ڕێگای بوو بۆ چوونە جیهانی خەیاڵەوە. خەیاڵی مەستبوونی زۆر لە ڕاستییەوە نزیک دەبوونەوە کە وایلێبێت ببێتە گەورەترین خەون بین. چیرۆکی ناوازەی بۆ کوڕەکەی دەگێڕایەوە. مەستییەکەی وای لێدەکا کە ببێتە دەرهێنەرێکی ئەو چیرۆکانەی کە بۆ کوڕەکەی دەگێڕایەوە. وەک ئەوەی بەڕاستی کاری دەرهێنانی بۆ بکەن.