کورتە
پیاوێکی هۆشیار و شارستانی، بەپێچەوانەی نەریتی باوباپیرانی، دەچێتە ناو دارستانێکی قەدەغەکراوی گوندەکەیان و خواوەندێکی ئاسمانی لە خەو هەڵدەستێنێت، ئەمەش وادەکات ڕووبەڕووی هێزگەلێک ببێتەوە کە لەودیو سنووری عەقڵ و لۆژیکەوەیە، لەکاتێکدا خۆی دەبێتە ڕزگارکەرێکی چاوەڕواننەکراو بۆ پاراستنی گەلەکەی لە لەناوچوون.