"جو ئین"، خوێندکارێکی تەمەن حەڤدە ساڵە کە لە گێژاوی خۆشەویستیدا سەری لێ شێواوە، بە درکاندنی چەند وشەیەک لە ساتی هەڵچوون و تووڕەییدا، پشێوییەکی گەورە دەنێتەوە. دوابەدوای ئەوە، وردە وردە چەند نامەیەکی بێناونیشانی پێ دەگات کە لێپرسینەوە لە ڕەفتارەکانی دەکەن، و بەمەش ڕەوتی ژیانە ئارامەکەی بەتەواوی دەگۆڕێت.