The Truman Show (1998)

The Truman Show (1998)

Server:
چاوەروانبە تا سێرڤەری گونجاو دیاری دەکرێت
The Truman Show 1998 01:42:57

کورتە

لەم فیلمەدا «ترومان بۆربانک» «کە جیم کاری رۆڵەکەی دەبینێت بێئەوەی خۆی بزانیت لەسکی دایکییەوە ئەکتەری زنجیرەیەکی تەلەفزیونییە کە بەلایڤ بەردەوام پەخشدەکرێت. کریستۆف کە بەرهەمهێنی زنجیرەکەیە ستۆدیۆیەکی گەورەی بەئەندازەی شارێک دروستکردوەو لەڕێگای زیاد لە5000 کامێراوە، کە لەهەموو شوێنێکی شارەکەدا دانراون وێنەی ترومان دەگرێت. لەمنداڵییەوە ژیانێکی دەستکرد بۆ ترومان دروستکراوە، تەواوی ئەو شارەی ئەوی تێیدا دەژی، بەتەواوی خۆرو مانگ‌و هەورو بارانییەوە دونیایەکی دەستکردە، مامۆستاکانی ئەکتەرن، دراوسێکانی ئەکتەرن، هاوڕێکانی ئەکتەرن، ئەو کچەی خۆشیدەوێت، ژنەکەی پێکڕا هەموو دروستکراوو ئەکتەرن. هەمووکەس دەزانێت کە دونیای ترومان ستۆدیۆیەکی گەورەیە ترومان خۆی نەبێت. فلیمەکە لەڕێگای سیناریۆیەکی زۆر سەرکەوتووەوە کە لەنوسینی «ئەندرۆ نیکۆل»ـە وە لە دەرهێننانی پیتەر وای .

Promo