كەریمۆک غەفور فیلمێکى نوێ دروست دەکات
1680 جار بینراوە
فیلمی (کۆڤید 69) نوێترین كارى سینەماکارى کورد
(کەریمۆک غەفور)ه و لە چەند ڕۆژى پێشودا کاری وێنەگرتنی کۆتایی هات.
ئەم فیلمە له سیناریۆى (سەفین قانع) و نواندنی هەریەک لە (هەردێ
سەمیر و سارا عزەت)ە و كهریمۆك دەرهێنەرى فیلمەکە سهبارهت
بهم بهرههمه تایبەت بە (کوردسینەما) وتی: "دەبێت دەست بۆ ئەو بابەتە
هەستیارانەی ناو کۆمەڵ ببەین کە لەگەڵیدا دەژین و قسەکردن لەسەریان بڤەیە، ئەو
مژارانەی بەشێک لە کۆمەڵگەی ئێمەی بەخۆوە سەرقاڵ کردووە و نابنە سەرچاوەی فیلم و
تێکستی ئەدەبی، ئیشکردن لەسەر ئەم بابەتانە هەم بوێری دەوێ و هەم هەستیاری، بوێری
بەو مانایەی کۆمەڵگە خۆی لەباسکردنیان دەبوێری و ترسی گەورەی هەیە ببنە بابەتی
وتووێژ، بۆیە وەک پشیلە هەر خەریکی شاردنەوەی ئەم پاشەڕۆیانەن، لە ئەنجامدا
بە چەندین شێوازی ناسروشتی و نەشیاو هەندێ جاریش تاوان بەدیار دەکەون".
لە کۆتایی قسەکانیدا ئەو دەرهێنەرە وتی: "من لە فیلمی (کۆڤید
69) دا، ئەم جۆرە پەیوەندییانە بە نەخۆشی ناو دەبم، ڕێک وایە کە چاودێری و ترس و
تۆقین تێکەڵی پەیوەندییەکان بوو، کارەکتەرەکان سروشتیانە مامەڵە ناکەن، ئیدی
نەخۆشییەک دەرونی مرۆڤەکان لە بارێکی نا ئارام و نا ئاسایی دەهێڵێتەوە و دەبێتە
هۆکاری چەندین گرفتی کۆمەڵایەتی، کە ڕۆژانە لە میدیاکانەوە دەیبیستین و دەیبینین".
.jpg)
.jpg)
.jpg)