وێنەگرتنی (هاجەر) کۆتایی هات
3033 جار بینراوە
دوای ئامادەکاریەکی زۆر کاری وێنەگرتنی کورتە فیلمی ( هاجەر) کۆتایی هات.
(هەڵگورد ساڵح) دەرهێنەر و سیناریستی کورتە فیلمی (هاجەر) تایبەت بە (کوردسینەما)ی ڕاگەیاند کە کاری وێنەگرتنی کورتە فیلمەکەی کۆتایی هاتووە و ڕۆژی ٢٤ی مانگی هەشت دوایین ڕۆژی وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە بووە کە لە گوندی (بانی بی و ژاڵەناو)ی لای دەربەندیخان کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجام درا.
(هاجەر) باس لە ڕۆڵی ئافرەتی کورد دەکات وەک پاڵەوانی دوای جەنگ و نەهامەتی و مەرگەساتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەنفال و تا دەگاتە ئێستا کە داعش بەردەوام بە ئایدیای جیاوازەوە ئەنجامیان داوە و هەروەها ئەکتەر (سازگار تەها) ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە فیلمەکەدا.
شایانی باسە ئەم بەرهەمە بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی بەرهەم دەهێنرێت.
.png)
.png)
.png)