چیرۆکی ئەم کورتە فیلمە باس لە ژیانی فەقێیەک دەکات کە لەکاتی خوێندنیەکەیدا عاشق دەبێت، فەقێ توشی سەرلێشێوان دەبێت، سەرەڕای خوێندن، ژیان و گوزەرانی فەقێ ھەوڵی دۆزینەوەی عەشقی حەقیقی دەدات و ھەوڵدەدات گیرۆدەیی عەشقی مەجازی نەبێت. چیرۆکی ئەم کورتە فیلمە ھەڵقوڵاوی کوردەواری و وێنایەکە لەژیانی شاعیرە مەزنەکانی پێشو کە لە سەردەمی خوێندنیاندا بەم بارو دۆخەدا تێپەڕیون.