هەر کەسە و بەجۆرێک و بەبیرێکی جیاوازەوە فیلم سەیر دەکات و دیمەنەکانی ناوی دەبینێت، هەیە بۆ دەنگ، نواندن، چیرۆک، دیزاین و زۆر شتی تر، بەڵام لای من فیلم کاریگەربوونە، فیلمێک بتوانێت کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەت درووست بکات وات لێ بکات بیربکەیەوە ئایا چی ڕاستە و چی هەڵەیە لە ژیانی خۆتدا ئینجا لە ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی.
ئێمەی دانیشتوانی (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) زۆر جاران ئەو فیلمەمان بە شێوەی ڕاستەقینە لە ژیانی خۆماندا یان کەسانیتردا بینیوە، ئەمە وادەکات کاتێک سەیری ئەو فیلمە دەکەی دیمەنە ڕاستەقینەکانت لەگەڵ دیمەنەکانی ناو فیلمەکە بێتە بەرچاو، من کاریگەر بووم بەو فیلمە و بۆیەش پێموایە کە ئەوە فیلمێکی باشە.
وە نواندنیش باشبوو چونکە کارێکی قوڕس نەبوو بۆ ئەکتەرەکان کە بەشێکیان لە ژیانی ڕاستیشدا بەو جۆرە ژیاون، ئەوەی پیشانی ئێمەیان دا لەوانەیە بە نزیکەیی هەر ژیانەکەی خۆیان بێت.