لە بەسەرهاتی ڕاستەقینەوە وەرگیراوە. باس لە ژیانی جۆن دەیڤدسن دەکات کە لە تەمەنی هەرزەکاریدا، تووشی نەخۆشییەک دەبێت بە ناوی "تۆرێت". ئەمەش وا دەکات ڕووبەڕووی نامۆیی و گۆشەگیری ببێتەوە.
بینینی ئەم جۆرە فیلمانە پێویستیە بۆ هەموو تاکێك ، بەهێزترین خاڵی ئەم فیلمە ئەوەیە کە بینەر ئەخاتە ناو قوڵایی مێشك و جەستەی کاراکتەرەکەوە تا تێبگات چەندێك قورسە . زۆر درەنگ سەیرم کردووە پەشیمانم لەوەی کە دوا کەوتووم .
زۆر بینەری فیلم نیم بەڵام ئەمەیان تایبەت بوو
بەراستی لەو فیلمانەی کە بینیومن ئەمەیان تایبەت بوو