گلادیاتۆر تەنیا فیلمێکی حەماسی نییە، بەسەرحاتیکە بۆ شەرەف و تۆڵەسەندنەوە و مرۆڤایەتی کە لە ژێر پێڵاوی دەسەڵاتدا چەقێنراوە. ڕیدلی سکۆت بە mise-en-scènes ی شایستە و مۆسیقای بێ وێنەی هانس زیمەر و نمایشە سەرسوڕهێنەرەکەی ڕوسیل کرۆوە، بەرهەمێکی دروستکرد کە تەنانەت دوای زیاتر لە دوو دەیە، هێشتا ڕۆحی سینەمامان بیردەخاتەوە.