١٠ساڵ دوای بەرهەمهێنانی زنجیرەیەکی ناوازە بەناوی 'هەسارەی زەوی' زۆر شت گۆڕا، بۆیە کەناڵی (بی بی سی) بە بەژداری دەیڤید ئاتنبرۆ بڕیاریدا زنجیرەیەکی نوێی هاوشێوە دروستبکرێت. لەم زنجیرەیەدا بە بەکارهێنانی شێواز و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، هەر ئەڵقە و شێواز و ناوازەییەک و سەرسوڕهێنەرییەکی نوێ پیشان دەدرێت، کە بەتەواوەتی دەتباتە جیهانێکی جیاوازەوە.