خۆشەویسترین زنجیرەی ژیانم کۆتای هات زە بۆیس بۆ هەمیشە لە دڵمدایت سەختە ماڵئاوایی لە بیڵی بوچەر و هۆملاندەر بکەیت بە ڕادەیەک ئەم زنجیرەیەم خۆش ئەوێت دڵم نەئەهات سەیری بکەم December 31, 2024 ئەو شەوی سەری ساڵەم هەرگیز لە یاد ناچێت سەیری ئێپسۆدی هیرۆگازمم کرد بەچێژترین ئێپسۆدبوو دوای سیزنی سێیەمم لە ساڵی نوێ تەواوکرد پاشان سەیرم نەکردەوە تا چەند ڕۆژێک بەر لە ساڵی 2026 December 31, 2025 پاشان سیزنی چوارەمم تەواوکرد و نزیکی چوار مانگ چاوەڕوانی تر کۆتا وەرز هات هەفتەی یەک ئێپسۆد کەمێک سەبر چاوەڕوانی دەویست لە کۆتایدا یەکێک لە خەفەتاویترین کۆتایی خۆمم بینی تا ئێستا هەموو زنجیرە و فیلمێکم بە ڕەیتینگ بڕیارم لەسەرداوە بە تایبەتی سایتی IMDb کە دەبوایە هەر ئەو کاتە بمزانیایە کە ئێپسۆدی ئۆزیمەندیاز برەیکینگ باد باشترین ئەڵقەی مێژوو بوو بۆ سیانزە ساڵ نمرەی 10.0/10.0 هەبوو بە ماوەی چەند ڕۆژێک دابەزێندرا بۆ نمرەی 9.5 دەبوایە هەر ئەو کاتە بە ڕەیت بریارنەدەم چیتر بەڵام لەمەودوا چیتر بە ڕەیتینگ بڕیارنادەم لە کۆتایدا یەکێک لە باشترین ئێپسۆدەکانی ژیانمبوو زە بۆیس زە سەپرانۆس و برەیکینگ باد بۆ هەمیشە لای من یەکەمن لە دڵ و خوێنمان بەتایبەتی زە بۆیس زۆر لێوەی فێربووم May 20, 2026