قانع هۆلان

ژیاننامە

قانع هۆلان لەساڵی ١٩٧٢ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، یەکەم کاری هونەری لە ساڵی ٢٠٠١ لە بەرنامەی درامی بەناوی (کاناڵ نوو) لەگەڵ (نەوزاد حارس) بوو، لە کەناڵی کورسات دە ست پێکردەوە، پاشان ساڵی ٢٠١٠ وەک سیناریست و ئەکتەر لە فیلمی (سەیران) کاری کردووە پاشان لەساڵی ٢٠١٢ یەکەم کاری دەرهێنانی کردووە بۆ فیلمێک بەناوی (پەیامی ڕوحێک)، وە پاشان لەفیلمی (هیوا) لە دەرهێنانی (سەردار خەلیل) وەک ئامادەکار کاری کردووە پاشان دەستی کردووە به نوسین بۆ چەندێن گۆڤارو ڕۆژنامە، لە فیلمی (بڕیاری مەرگ) وەک بەرهەمهێنەر و ئەکتەر کاری کردووە لەگەڵ (پشتیوان بابانی) ئەکتەر و (عێزەدین قادر)ی دەرهێنەر، وە کاری سیناریۆی بۆ فیلمی (پیلانی شوم ) کردووە کە لە دەهێنانی ( سان کۆی)، لەگەڵ ئەوەشدا قانع هۆلان کاری سیناریۆی بۆ چەندین بەرنامەی درامی کەناڵەکانی وەک کوردسات و سپێدە و جەماوەر و کوردماکس کردووە، وە چەندین کورتە فیلمی بەرهەم هێناوە وەک (دورگەی تاریک) و (هەڵوەرین) و ( بوکەڵە)، وە پاشان چەند کلیپێکی گۆرانی بەرهەم هێناوە.

کاری سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ فیلمی (دڕندە) کردووە کە ژانرێکی ترسناکە، وە هونه رمەند سەرقاڵی درامایەکە بە ناوی (ڕێگای ئاگر)، پاشان بە هۆی نەبونی پشتیوانی مادیش وێنەگرتنی هەشت زنجیرەی ڕاگرتووە، وە قانع هوڵان ئێستاش کەسێکی چالاکە لە زۆربەی بواره ئەدەبی و هونەریەکاندا و خاوەنی چەندین چیرۆکە کە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاوبووەتەوە، وەک چیرۆکی (ئەم وڵاتە جێ ئه فڵاتون و گاندی نیە)، (کسۆف)، (دادگای هۆلان و شەیتان)، (کۆمیدیای ڕەش)، وە دواین چیرۆکی بە ناوی ( سێوە و سەراب) باس لە کارەساتی ئەنفال ئەکات کە لە بڵاوبونەوەدایە.