مریەم فەلیت لە ساڵی (١٩٨٦) لە شاری ورمێ لە دایک بووە، بڕوانامەی دبلۆمی لە سینەمادا بەدەستهێناوە و کاری نوسین و دەرهێنانی بۆ پێنج کورتە فیلم کردووە ، لەوانە (بالۆنا شین، هاڤینا قولنگان، کارنیکا ...)
کورتە فیلمی (هاڤینا قولنگان) براوەی چوار خەڵاتی نێودەوڵەتی بووە.
مریەم دەڵێت: "بە گشتی ژن لە ناو چینی سینەماکاردا کەمن هەر بۆیە دەبێ خولی فێرکاری سینەمایی لە کوردستاندا زیاتر بکرێت تا سینەمای ئێمەش بەرەو پێشەوە چوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ"