جەمیل ڕۆستەمی

ژیاننامە

ساڵی 1971 رێکەوتی (1350) لەشاری سنە لەپارێزگای کوردستان لەوڵاتی ئێران هاتۆتەدنیا. دەرچووی ئەندازیاری کیمیایە لەزانکۆی سەنعەتی شەریف لەتاران. لەتەمەنی 16 ساڵییەوە چالاکی سینەمایی خۆی لەساڵی 1987 (1366) دەست پێکرد و هاتەناو بواری هونەری سینەما و بەپلەی تەکنیسیەنی تەکنیکی دەستی بەکار کرد. دواتر کورتە فیلمی "کێشەی کوڕ بوون"ی ساز کرد. جەمیل رۆستەمی ئەندامی شۆڕای ناوەندی بنکەی بەرنامەداڕێژان و یارمەتیدەرانی دەرهێنەرانی سینەمای ئێرانە. وەکو نووسەر و دەرهێنەر دوو فیلمی بڵندی سینەمایی "شیوەنی بەفر" 2004 و "ژانی گەل" 2007 هێناوەتە بەرهەم و لەزیاتر لە10 فیلمی بڵندی سینەماییدا وەکوو بەرنامە داڕێژ، یارمەتیدەری دەرهێنەر، راوێژکاری دەرهێنەر و گروپی دەرهێنەری هاوکاری کردووە.