مەبەست سەردار

ژیاننامە

     مەبەست سەردار محێدین لە (١٩٩٣/٩/٤) لە سلێمانی لە دایکبووە، دەرچووی پەیمانگای کۆمپیوتەرە و سەرەتای کاری هونەری لە ساڵی ٢٠٠٥ لە چالاکی قوتابخانەکانەوە دەستی پێکردووە، لە ساڵی ٢٠١٣ بەشداری کردووە لە درامای (هەنگاوەکانی سەر خۆڵەمێش) و لە ساڵی (٢٠١٥) بەشداری کردووە لە درامای (هەناسەکانی نیشتیمان).

     وەک وێنەگر و بەڕێوەبەری وێنەگرتن لە چەندین کورتە فیلمدا بەشداربووە و کاری مۆنتاژ و دەرهێنانی بۆ چەندین کلیپ کردووە.

     لە ساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٨ لە کۆمپانیای بابیلۆن کاری وێنەگرتنی کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩ وەک وێنەگر لە کەناڵی KNN کاری کردووە و ئێستاش وەک کامێرامان و کاری مۆنتاژ لە (پرس میدیا) کارئەکات.

     کاری سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ دوو کورتە فیلم کردووە بە ناوی (هەست - بەرزی و نزمی) کە هەر خۆشی وێنەی فیلمەکەی گرتووە و مۆنتاژی کردووە.