کاروان عبداللە سۆفی بابەکر ناسراو
بە کاروان سۆفی ساڵی ١٩٨٠ لە گەڕەکی بەرانانی شاری سلێمانی لەدایک بووە، ساڵی ٢٠٠٢ بەشی هونەری شانۆ و دەرهێنانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە.
دامەزرێنەر و سەرۆکی گروپی
زریانی پارسایە کە کاری شانۆ و فیلم و دۆبلاج و کاری هونەریە، وەک نوسەر کاری
نوسینی بۆ چەندین دەقی شانۆیی کردووە وەک شانۆیی (بیرئەچیتەوە وەک ئەوەی نەبووبیت - بەردەرگای جەهەنەم و نامەکەی بارام ) وە بەشێک لە شانۆگەریەکان خۆی کاری دەرهێنانی بۆ
کردووە لەوانە (شانۆیی نماز و شانزە و زنە - شانۆیی منداڵانی ورگی پاشایەکی نەخۆش و
جانتا سەرسوڕهێنەرەکە)، لە هەمان کاتتدا وەک تێکستی شیعری چەندین بەرهەمی هەیە کە بە دەنگی خۆی بڵاویان ئەکاتەوە.
کارون سۆفی وەک ئەزمونی سینەما کاری سیناریۆ و دەرهێنانی لە دوو کورتە فیلمدا کردووە، بە ناوەکانی ( ئێستا - کە مردم ).
لە ئێستادا سەرگەرمی نووسینی درامایەکی ٣٠ زنجیرەییە کە وا بڕیارە بەم
نزیکانە کاری نوسینی تەواو بێت و دەست بکرێت بە وێنەگرتنی.