کوردۆنیا کەریم حەسەن لە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، دەرچووی بەشی شێوەکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانیە و لە ئێستادا خوێندکاری دواقۆناغی هونەری فیلمسازیە لە زانکۆی سلێمانی.
لە ساڵی (١٩٩٨)وە دەستیکردووە بە کارکردن لە بواری گرافیک دیزاین و بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی لە کەناڵەکاندا، لە ناوەڕاستی ساڵی (٢٠٠٥)وە لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ وەک گرافیک دیزاینەر کارئەکات و لە ئێستادا سەرپەرشتیاری براند و بەرهەمهێنانی ڕیکلامە لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ.
لە دەستپێکی ژیانی
پرۆفیشناڵیی، کاری وێنە گرتن و مۆنتاژی بۆ چەند کلیپ و فیلمێکی کورت و درێژ کردووە، هەروەها سەرپەرشتیاری بەرهەم هێنان و دروستکردنی
چەندین ڕیکلامی بازرگانیە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.