ڕاژان عەزیز، دەرهێنەر و ئەکتەر و وێنەگر، ساڵی ٢٠١٢ بەشی شانۆی لە سلێمانی تەواو کردووە و ساڵی ٢٠١٦ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە سینەمادا بەدەست هێناوە لە زانکۆی صەڵاحەدین لە هەولێر، وەک پەیامنێر و سازکەری لێکۆڵینەوەو چاوپێکەوتنی ڕوداو و بۆنە گرنگەکانی تایبەت بە سینەما و بڵاوکردنەوەیان لە ڕۆژنامەو گۆڤارە هەواڵیەکان و تەلەفیزیۆن و ڕادیۆ کاری کردووە و شارەزایی تەواوی هەیە لە کاری فۆتۆگرافی و ڤیدیۆگرافی و تەکنیککاری دەنگدا وە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی دەزانێت و لە ساڵی ٢٠١٧ لە وڵاتی تورکیا خەڵاتی بەدەستهێناوە و هەروەها لە فێستیڤاڵەکانی فیلمدا لە وڵاتی کەنەدا چەندین خەڵاتی بە دەستهێناوە.
وەک ئەکتەر لەم فیلمانەدا ڕۆڵی گێڕاوە:
- ٢٠١١ لە کورتە فیلمی (Missed Call) لە دەرهێنانی بڕوا کامیل
- ٢٠١٢ لە کورتە فیلمی (My Fathers) لە دەرهێنانی بڕوا کامیل
- ٢٠١٦ لە فیلمی دۆکیۆمێنتاری (The Displaces of War) کە خۆی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە
- ٢٠١٧ لە کورتە فیلمی (The Hungry Dog) کە خۆی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە
- ٢٠١٧ لە فیلمی (Cry of The Sky) لە دەرهێنانی شەهرام قادر
وەک دەرهێنەر لەم فیلمانەدا کاری کردووە:
- ٢٠١٥ کورتە فیلمی (Elevator)
- ٢٠١٦ فیلمی دۆکیۆمێنتاری (Life of a Turkey)
- ٢٠١٦ فیلمی دۆکیۆمێنتاری (The Displaces of War)
- ٢٠١٧ کورتە فیلمی (The Hungry Dog)