ژینۆ هادی لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، خاوەنی بڕوانامەی دبلۆمە لە بەشی ڕاگەیاندن لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشی فیلمسازی لە کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی، لە سەرەتای چوونە زانکۆی دەستی کردووە بە کاری سینەمایی و لە چەند کورتە فیلمێکدا بەشدار بووە و لە ساڵی ٢٠١٩ یەکەمین ئەزمونی خۆی وەک سیناریست و دەرهێنەر لە کورتە فیلمی (Once Upon a Time in Kurdistan) بووە، کە خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بەدەسهێناوە.
.