هەردی عەلی ناسراو بە هەردی قەرەداغی لە ساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانی لە دایک بووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی و ئێستا خوێندکاری دواقۆناغی بەشی سینەمایە لە زانکۆی سلێمانی، زیاتر لە ١٠ ساڵ دەرهێنەری بەرنامەکانی سەتەلایتی گەلی کوردستان بووە و وەک ئەکتەر لە چەندین کاری شانۆیی و دراما و تەلەفزیۆندا کاری کردووە، لەوانە (درامای دوا بڕیاری یاقوب، شانۆیی ئێوارەیەک لە شانۆی پێشرەو، شانۆیی خۆنەیانکڕیوین) ئەمانەو چەندین کاری تر.
لە ساڵی ٢٠١٩ کاری نوسین و دەرهێنانی بۆ فیلمی (1st MAY) کردووە و بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانیدا وەرگیراوە و نمایش کراوە.