دەرهێنەر و کامێرامان (بەشدار هەژار) نزیکەی ٢٠ ساڵی ژیانی بە فیلمسازی بەڕێکردووە هەر بۆیە خەڵاتی باشترین فیلمی مرۆڤدۆستی لە فێستیڤاڵی (دیداری چرا) لە هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە، شارەزاییەکی تەواوی لە بەرهەمهێنانی فیلمدا هەیە و وەک خۆی دەڵێت "چاوێکی باشی پێ بەخشیوم بۆ بینینی وردەکاریەکان، لەگەڵ
بیرکردنەوەی داهێنەرانەو کاری ناوازە"، وە لە نوێترین کاریدا سەرقاڵی دروستکردنی کورتە فیلمێکە بە ناوی (١٠٠١).
- لە ٢٠٠٤ - ٢٠١٤ لە کەناڵی گەلی کوردستان
کامێرامان و دەرهێنەر بووە
- لە ٢٠٠٣ - ٢٠٠٤ لە کەناڵی کوەیت لە سلێمانی کامێرامان بووە
- لە ١٩٩٩ - ٢٠٠٤ لە ڕێکخراوی لاوانی کوردستان کامێرامان بووە
فیلمە دۆکیۆمێنتاریەکانی دەرهێنەر:
- ٢٠١٩ فیلمی کارێزەی بەڵگەنامەیی
- ٢٠١٧ فیلمی (هونەر لە ناو جەنگ)، دەرهێنەر و کامێرامان
- ٢٠١٥-٢٠١٦ فیلمی (موسا لە کۆبانێ)، دەرهێنەر و
کامێرامان لە کۆبانی
- ٢٠١٣ فیلمی (کێ دایکمە)، سینەماتۆگرافی و کامێرامان لە هەڵەبجە
- ٢٠١٢ فیلمی (ژیانێکی
تاریک)، دەرهێنەر و کامێرامان
- ٢٠١٢ فیلمی (گسکی کارەبایی)، دەرهێنەر و کامێرامان
- ٢٠١٠ فیلمی (ئەودیوی سپی)، دەرهێنەر و کامێرامان
- ٢٠٠٨ فیلمی (سپی)، دەرهێنەر و کامێرامان
کورتە فیلمەکانی دەرهێنەر:
- ٢٠٠٨ فیلمی (بەیانیەکی زوو)، کامێرامان
- ٢٠٠٤ فیلمی (سوتماک)، کامێرامان
- ٢٠٠٤ فیلمی (پێتان ناڵێم)، کامێرامان
فیلمە درێژەکانی دەرهێنەر:
- ٢٠٠١ فیلمی (گومان)، کامێرامان
- ١٩٩٩ فیلمی (گردی پیرۆز)، ئاڕت دایرێکتەر