ئەکتەر و دەرهێنەر (سەروەر محی ا‌لدین) خاوەنی بڕوانامه‌ی دبلۆمی باڵایە له بواری فیلمسازیدا له وڵاتی به‌ریتانیا.
له‌ساڵی ٢٠١٤ دۆكیومێنته‌ر فیلمێكی بەرهەمهێناوە له‌سه‌ر توندوتیژی دژی ئافره‌تانی په‌ناهه‌نده له سوید به‌ناوی (له‌ودیو ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه).
له ساڵی ٢٠١٦ تا ئێستا ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌ی ئه‌ده‌بی ”قەلەندەرخانە” له ته‌له‌فزیۆنی كوردستان ٢٤، كه بەرنامەیەکی ھەڵسەنگاندنیی ئـەدەبی شیعرییە.
له‌ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌رهه‌مهێنانی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی و فیچه‌رە له ته‌له‌فزیۆنی كوردستان ٢٤، کە زیاتر له ٤٠٠ دۆكیومێنتاری و ٣٠٠ فیچه‌ری به‌رهه‌مهێناوه، کە له رێگه‌ی به‌ڵگه فیلمانەوه ده‌یەوێت هه‌موو ڕووداوه‌كان به‌نه‌مری بهێڵێته‌وه، وەک خۆی دەڵێت به‌ڵگه‌فیلم ته‌نيا ڕووداوه‌كان پیشان نادات، به‌ڵكو كاری ئه‌و زۆر به‌قوڵتر ڕۆچوونه به نێو ڕووداوه‌كان و بابه‌ته‌كا‌ندا.
- لە ساڵی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦ وەک ئەکتەر کاری نواندنی کردووه له درامای "گه‌رده‌لوول" که درامایه‌کی مێژوویی سیاسی ڕه‌وشی کوردستان بوو و وە درامای "گه‌ڕان به‌دوای سێبه‌ره‌کاندا"
- وە چەند کارێکی وەرگێڕانی کردووە لە بواری سینەما و شانۆ و هونەردا وە چەندین ستون لە بواری دۆکیۆمێنتاری بۆ ڕۆژنامەکان، لەوانە لە ساڵی ٢٠٠٤ کتێبێکی شیعری فارسی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی وە ٢٠٠٦ کتێبێکی بە ناوی "هونەری نواندن لە شانۆدا" و ساڵی ٢٠٠٧ کتێبێکی وەرگێڕاوە بە ناوی "نواندن لە سینەمادا" بە هاوبەشی لەگەڵ شوان عەباس.
- وە نوسینی بۆ درامای ته‌له‌فزیۆنی (مینا) و فیچه‌ر فیلمێك به‌ناوی (به‌یه‌ك نامۆیین) و له‌گه‌ڵ چه‌ند وتار و شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر فیلمه كوردی و بیانیه‌كان کردووە.
فیلمی دۆکیومێنتاری:
لە ساڵانی (٢٠٠٥ - ٢٠٠٩) وەک دەرهێنەر كاری كردووه بۆ چەندین فیلمی دۆكیۆمێنتاری له کەناڵی کوردسات و کەناڵی گه‌لی كوردستان و ڕێكخراوی IWPR, لەوانە (چایخانەی شەعب، نەخۆشی گورچیلە، نەورۆزی کورد، فیلمیک له‌سه‌ر چوار برای شه‌هید له شۆڕشی کورددا به‌ناوی "عاشقانی خۆر"، کچەکەم تەنیایە، ژنێک بە تەنیا ئەژی، قەڵای کەرکوک، قه‌یسه‌ریه كۆنه‌كه‌ی كفری، دوو فیلم لەسەر هەڵهاتووەکانی سەربازگە لە کوردستان بە ناوی "فیرار"، فیلمێک له‌سه‌ر کچانی دوای شاڵاوی ئه‌نفال به‌ناوی "مریه‌مه‌کانی ئه‌نفال"، فیلمێک له‌سه‌ر نامه‌به‌ره‌کانی سه‌رده‌می شۆڕشی شاخ و شار به‌ناوی "ته‌ته‌ر"، فیلمێك له‌سه‌ر شوێنه‌واره مێژوویه‌کانی کوردستان "قه‌ڵای شێروانه"، فیلمێک کە لە نەرویج نمایش کرا بە ناوی "نه‌مری"، فیلمێک له‌سه‌ر ژینگه).
کورته فیلم:
- ساڵی ٢٠٠٦ کورتە فیلمی "پاکیزە" بۆ یادی هەشتی مارس.
- ساڵی ٢٠٠٨ کورته فیلمی "چیرۆکه‌کانی دوای جه‌نگ"
باس له‌و نه‌هامه‌تی و كاره‌ساتانه ده‌كات كه له پاش جه‌نگ بۆ ژن و مناڵه‌كان به‌جێ ده‌مێنێت.