دەرهێنەر (پێشڕەو نجم الدین محمد) لە ساڵی (١٩٩٢) لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی زانکۆی سلێمانیە، لە ساڵی (٢٠١٨)وە خەریکی کاری فیلمسازییە و بەشداری چەندین خول و ۆرک شۆپی سینەمایی کردووە و لە بەرهەمهێنانی چەند فیلمێکدا کاری کردووە و دواین کاری کورتە فیلمی (Alone With You
بە تەنها لەگەڵ تۆ)یە لە نوسین و دەرهێنانی خۆی و لە داهاتووشدا بەنیازی بەرهەمهێنانی فیلمێکی گەورەی سینەماییە تا بتوانێت بەشداری ڤێستیڤاڵە جیهانییەکان بکات.
.