گوڵەکان ناگەشێنەوە دەستی بە وێنەگرتن کرد
2344 جار بینراوە
فیلمی کوردی سینەمایی (گوڵەکان ناگەشێنەوە) دەستی بە ئامادەکاریەکانی کردووە و لە قۆناغی وێنەگرتندایە.
فیلمەکە بەرهەمی (گاڤ کورد ئاڕت)ە و چەند وێنەیەکیان تایبەت بە کوردسینەما ئێکسکڵوسڤ ناردووە و لە لایەن (لوقمان غەریب) سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ ئەکرێت و وەک خۆیان ڕایانگەیاندووە کە چیرۆکی فیلمەکە جیاواز و نوێیە بۆ سینەمای کوردی و لە لایەن ستافێکی کوردی کاری بۆ ئەکرێت و هەریەک لە ئەکتەران (عەلی کریم - کەمال چالاک - بەهادی هەڵەبجەیی - لاوە بێستون)و چەندین ئەکتەری تر ڕۆڵی تیادا دەگێڕن.
جێی ئاماژەپێکردنە کە کوردسینەما ئێکسکڵوسڤ پرۆژەیەکی تایبەت بە وێبسایتی کوردسینەمایە بۆ براودان بە فیلم و کورتە فیلم و دراما و سینەمای کوردی لە ڕێی ناساندن و بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر فیلمەکان لە کاتی ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی و ڕیکلام بۆ کردنی بە بێبەرامبەر لە کاتی بڵاوبوونەوەی فیلمەکە.