پلان هەیە بۆ دەست پێکردنەوی وێنەگرتنی فیلمی Jurassic World: Dominion
2669 جار بینراوە
بڕیارە وێنەگرتنی فیلمی Jurassic World: Dominion لە ٦ی ٧ دەست پێ بکاتەوە لە بەڕیتانیا، پێشتر پلان وابوو کە فیلمەکە ٢٠ هەفتە لە وێنەگرتن بەردەوام بێت و ٤ هەفتەی کۆتای پێهاتبوو بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانی ڕاگیرا.
شایەنی باسە بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمەکانی Jurassic World کاست و ستافێکی زۆر گەورەی هەیە و ئەبێت پارێزراو بن بەڵام کۆمپانیای Universal ڕایگەیاند کە پێویستە دەست بکەنەوە بە وێنەگرتن و ستۆدیۆکانی PineWood هەموو هۆکارێکی سەلامەتی بۆیان ئامادەکردووە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ....