پشتیوان بابانی
دەرهێنەر

پشتیوان بابانی

ئەکتەر و دەرهێنەر و سیناریست

30,469 بینینی کۆی فیلمەکان
8,886 بینینی پرۆفایل

ژیاننامە

پشتیوان ئاوات محمد ناسراو بە پشتیوان بابانی لە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە تا وە کو سێی ناوەندی خوێندووە ههر لە منداڵیەوە حەز و خولیای هونەر و  سینەما بووە، پشتیوان بابانی لە ساڵی ٢٠١٠ دەست دەکات بە کاری هونەری و لە یەکێک لە کلیپەکانی کاروان نوری بە شداری دەکات و بەردەوام ئەبێت تا ساڵی ٢٠١٢ بە شداری فیلمێکی سینەمایی دەکات وەکو ئە کتەری سەرەکی لە فیلمی ( پەیامی ڕۆحێک) لە سیناریۆ دە رهێنانی قانع هولان، کە فیلمێکی ترسناک بووە و لە کوردستان بەرههم هێنراوە، ئەو فیلمە بووە دەستپێکی کارەکانی کە بەردەوام بێت لە کاری نواندن چونکە توانی ڕۆڵی خۆی لە نواندن بدۆزیتەوە.

 پشتیوان بابانی خاوەنی 7 فیلمی درێژە و چەند فیلمێکی کورت و چەند کلیپێک و بەشداری سێ درامای کردووە وەکو ئە کتە ر، درامای (ئەستێرە و بە ختە کان) درامای (دووپشک)  وە درامای (ڕێگای ئاگر) کە ئێستا تە واو نەبووە لەبەر چەند هۆکارێک

پشتیوان بابانی ئێستا وەکو دەرهێنەر و کامێرامان و ئە کتەر و سیناریست لە بواری هونەردا کار دەکات، چەند کارێکی کورتە فیلم و کلیپ و بە رنامە ی کردووە وەکو و دەرهێنەر و کامێرامان، ئێستا لە وڵاتی یۆنان دەژی و خەریکی کاری هونەری خۆیەتی.

.

فیلمەکانی پشتیوان بابانی

Promo