ئادەم ئەیام

ژیاننامە

     دەرهێنەر (ئادەم ئەیام) کوڕی هونەرمەندی بواری کۆمیدیا ئەیام ئەکرەم ناسراو بە (شەمۆ)یە، لە ساڵی (٢٠١٣)وە وەک ستافی پشت کامێرا کاری کردووە، فیلمی سینەمای (ئەمریکانۆ) دەستپێکی کارە هونەریەکانی بووە، هەروەها کاری وێنە گرتن و مۆنتاژی بۆ زیاتر لە (٥٠) فیلم کردووە.

     ئادەم وەک دەرهێنەر کاری بۆ (١٠) ڤیدیۆ کلیپ کردووە و وە خاوەنی شەش کورتە فیلمی سینەماییە، وە یەکێک لە فیلمەکانی بە ناوی (گۆڵ) بەشداری چەند ڤێستیڤاڵێکی ناوخۆیی و دەرەوەی وڵاتی کردووە، چەندین کاری لەسەر سیناریۆی ئاشتی جیهانی چیرۆکی کورددا کردووە.

     ماوەی سێ ساڵە خاوەنی کۆمپانیای (Lamp C Advertising)یە، کە کاری بەرهەم هێنانی فیلم ئەکات، وە یەکێک لەو فیلمانەی کە کاری بەرهەمهێنانی بۆ کردووە، فیلمی (من دەمەوێ بفڕم)ە، لە دەرهێنانی (کەیوان بێستون) کە وەک باشترین فیلمی ساڵی ٢٠١٩ پلەی یەکەمی بەدەست هێنا لە ڤیستیڤاڵی ڕوانگە.

     دواترین کاری دەرهێنەر فیلمی (١٩)یە کە تایبەت بوو بە (ڤایرۆسی کۆڕۆنا) پێشوازیەکی باشی لێکرا لە لایەن بینەرانی فیلمەوە.