ئاکۆ عەزیز میرزا
دەرهێنەر

ئاکۆ عەزیز میرزا

دەرهێنەر

86,123 بینینی کۆی فیلمەکان
9,309 بینینی پرۆفایل

ژیاننامە

     دەرهێنەر (ئاکۆ عەزیز میرزا) لە ساڵی ١٩٦٣ لە سلێمانی لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٨٤ - ١٩٨٥ پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی هونەری شانۆ بەشی دەرهێنانی تەواوکردووە، کاری دەرهێنانی بۆ زیاتر لە دە شانۆگەری کردووە و وەک ئەکتەریش لە دوانزە شانۆگەریدا ڕۆڵی گێڕاوە، لە وڵاتی سوید خولێکی دەرهێنان و نوسینی سیناریۆی بینیوە.
     - ساڵی ١٩٩٥ وەک یەکەمین ئەزموونی، کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی (هەنگاو) کردووە بۆ ماد تیڤی لە نوسینی (مەسعود عارف و ئازاد باستان).
     - ساڵی ٢٠٠٣ فیلمی (The Scary Places) لە وڵاتی سوید بڵاوکردووەتەوە.
     - ساڵی ٢٠٠٦ دەرهێنانی بۆ فیلمی دۆکیۆمێنتاری (The Rug) کردووە.
     - ساڵی ٢٠٠٧ لەگەڵ (ئیسماعیل عومەر) دەرهێنانی بۆ فیلمی (نوێژە بارانە) کردووە.
     - ساڵی ٢٠٠٧ لەگەڵ دەرهێنەر (مەسعود عەفریف) لە دهۆک کاری دەرهێنانیان بۆ فیلمی (‌Heaven In The Mirror) کردووە.
     - ساڵی ٢٠٠٨ دەرهێنانی بۆ کورتە فیلمی (کۆتا نوێژ) کردووە.
     - ساڵی ٢٠١١ کاری نوسین و دەرهێنانی بۆ فیلمی درێژی (١٠ چرکە) کردووە و کە لە چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشداربووە و خاوەنی چەندین خەڵاتە.
     - ساڵی ٢٠١٤ دەرهێنانی بۆ فیلمی (ڕیدانس) کردووە و ١٤ خەڵاتی بەدەستهێناوە.
     - ساڵی ٢٠١٤ کاری نوسین و دەرهێنانی بۆ فیلمی (سانتا کڵاوس) کردووە.     
     - ساڵی ٢٠٢٠ دەرهێنانی بۆ فیلمی (Empty Home) کردووە کە دواترین فیلمی بووە و لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانیدا بەشداربووە.

.

فیلمەکانی ئاکۆ عەزیز میرزا

Promo